ڕەئیسی پابەندبوون بە سیاسەتەكانی خامنەئی دووپاتدەكاتەوە

ئیبراهیم ڕەئیسی دەستگرتن بە سیاسەتەكانی عەلی خامنەئی دووپاتدەكاتەوە، دەڵێت هەركاتێك لە ئامۆژگارییەكانی ڕابەری باڵا و هێڵی شۆڕش لایاندابێت، تووشی كێشە بوونەتەوە.

ئیبراهیم ڕەئیسی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێورەسمێكدا وەك سەرۆك كۆماری وڵاتەكە دەستبەكاربوو، لە ڕێوڕەسمەكەدا عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری پێشوو و بەرپرسانی دیكەی وڵاتەكە ئامادە بوون.

ڕەئیسی لە وتارێکدا ڕایگەیاند، “گوزەرانی هاوڵاتییان لە دۆخێكی باشدا نیە، پێویستە چارەسەرێك بۆ كێشە و قەیرانە ئابورییەكان بدۆزینەوە و حكومەتی نوێش كار بۆ باشتركردنی دۆخی هاوڵاتییان دەكات”.

سەرۆك كۆماری نوێی ئێران نەیشاردەوە، كە قەیرانی ئابوریی وڵاتەكە زیان بە گوزەرانی هاوڵاتییان دەگەیەنێت و کاریگەریی لەسەر متمانەی هاوڵاتیانیش بە حکومەت دەبێت، كابینەكەشی لەبەردەم ئاڵەنگاریی خراپیی دۆخی ژیانی هاوڵاتییان، قەیرانی دارایی، ڤایرۆسی كۆرۆنا، گرفتی ئاو و خزمەتگوزاریدایە.

بۆیە دووپاتیكردەوە، “کاردەکەین بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەمان، بەڵام دۆسیەی ئابوری نابەستنەوە بە پرسی سزاکانەوە”.

وەك پێشبینیش دەكرا، ئیبراهیم ڕەئیسی پابەندبوونی بە سیاسەتەكانی عەلی خامنەئی دووپاتكردەوە، پێی وایە، هەرکاتێک لە ئامۆژگارییەکانی ڕێبەری باڵا دوورکەوتبنەوە و لایاندابێت، دووچاری كێشە و گرفت بوونەتەوە.

لای خۆیەوە، عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە مەراسیمەكەدا ڕایگەیاند، گواستنەوە و دەستاودەستی دەسەڵات لە ئێران گوزارشت لە عەقڵانیەتی دەوڵەت و ئازادیی ڕادەربڕین و بۆچوون دەكات.

سوپاسی گەلی ئێرانیشی كرد، كە “ڕوبەڕووی پیلانەكان بوونەوە بە بەشداریكردنی هاوڵاتییان لە هەڵبژاردنەكەدا”.

خامەنئی داوای لە حكومەتی نوێ كرد، دژی گەندەڵی و خۆدزینەوە لەباج بوەستێتەوە، چارەسەری دۆسیە داراییەكان بكات، هەروەها داواشی لە ڕەئیسی كرد، بە زووترین كات كابینە وزارییەكەی پێشكەشی پەرلەمان بكات.

بابەتی پێشتر

چاوشئۆغڵو سەرۆك شارەوانیی ئەنتاڵیا بە درۆزن وەسفدەكات

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: ڕێگری لە‌ ھە‌وڵی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵك دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: كردەیەكی تیرۆریستیمان لە كوردستانی عێراق پووچەڵكردەوە و “دوو تیرۆریستمان” كوشت

وەزارەتی ئاسایشی ئێران دەڵێت، “كردەیەكی تیرۆریستیمان لە كوردستانی عێراق پووچەڵكردەوە و دوو تیرۆریستمان كوشت.” دەستەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی…
Total
0
Share