چاوشئۆغڵو سەرۆك شارەوانیی ئەنتاڵیا بە درۆزن وەسفدەكات

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لێدوانێكی سەرۆكی گەورەشارەوانیی ئەنتاڵیا بە ناڕاست وەسفدەكات، كە وتبووی، هەلیكۆپتەر بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكانی ناوچەكە نەنێردراوە.

چاوشئۆغڵو سەردانی پارێزگای ئەنتاڵیای كرد، كە یەكێكە لەو پارێزگایانەی ئاگری تێدا كەوتووەتەوە، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا قسەی لەبارەی لێدوانەکانی موحێدین بۆجەک سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنتاڵیا كرد، كە پێشتر ڕایگەیاندبوو، حكومەت هەلیكۆپتەری نەناردووە بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكانی شارۆچكەی گوندۆغموش.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی، “ئەو قسانە ناڕاستن، زانیارییەکی ڕاست نییە و خۆیشی ئەوە دەزانێت، لە ئاسمان و وشکانییەوە و لە ڕێگەی تەواوی تواناکانەوە ھەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی گوندۆغموش دەدرێت”.

ڕاشیگەیاند، هەزاران كارمەند خەریكی كوژاندنەوەی ئاگرەكانن و وەك ئەوە وایە لە جەنگدا بن، بۆیە “ھیچ کەس بۆی نییە لەو شوێنەی کە دانیشتووە ھەواڵی نادروست، زانیاریی درۆ و نادروست بڵاوبکاتەوە”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە راگەیاند. ئەپیکور…
زیاتر ببینە

بەهۆی بڕیارێكی تاڵیبانەوە مامۆستایانی زانكۆی كابول دەستلەكاردەكێشنەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان، گەنجێك كاندیددەكات بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆی كابول، مامۆستایانی زانكۆكە گەنجەكە بە “بێئەزموون” پێناسەدەكەن و دەستلەكاردەكێشنەوە. بەپێی…
Total
0
Share