دانووستانەکانی دەوحە دەستپێدەکەنەوە

بەمەبەستی راگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ دانوستانەکانی دەوحە دەستپێدەکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بە بەشداری نوێنەرانی ئەمریکا و قەتەر و میسر و ئیسرائیل دانووستانەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس دانووستانەکان دەستپێدەکەنەوە.

دانووستانەکان بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی حەماس بەڕێوەدەچن، بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووە، ناچێتە دانووستانێکەوە کە پێشتر رێکەوتن لەبارەیەوە کراوە، هاوکات بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکی ئیسرائیلی بە خۆدزینەوە تۆمەتبارکردبوو.

بەپێچەوانەی حەماسەوە، چاوەڕێ دەکرێت ئیسرائیل بە وەفدێکی باڵا بەشداریی دانووستانەکان بکات و هەموو دەسەڵاتێکیان پێبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرژی لەنێوانیاندا دروستبوو
ڤیدیۆ.. پۆلیسی پۆڵەندا بە کوردی داوا لە کۆچبەران دەکات لە سنوورەکان دووربکەونەوە

دوای کۆبوونەوەی کۆچبەران لەسەر سنووری پۆڵەندا و رێگریكردن لێیان بۆ تێپەڕبوون، ‏گرژی لەنێوان کۆچبەران و پۆلیسی پۆڵەندا دروستبوو،…
Total
0
Share