ئاشنابە بە گرانترین و پێشکەوتوترین ڕۆبۆتی ناسا لەسەر مەریخ

ڕۆبۆتە نوێیەکەی ناسا

پێشکەوتوترین و گرانترین ڕۆبۆتی ناسا بەناوی Perseverance، یەکێکە لە ڕۆبۆتە هۆشمەندەکان کە پرۆگرامکراوە و خودکارانە لەسەر هەسارەی مەریخ، کاری خۆی دەکات و زانیارییەکان کۆدەکاتەوە.

ئەوم ڕۆبۆتە نوێیە لە هاوینی ئەمساڵدا بەرەو مەریخ کەوتووەتەڕێ و سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری و ئەو ئەرکانەیە کە لەسەر زەوی لەسەری ڕاهێندراوە بۆ ئەنجامدانیان.

ڕۆبۆتە نوێیەكەی ناسا وەک کۆی ڕبۆتەکانی دیکە سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری و دەستکەوتنی سەرەداوە لەسەر ژیان لەسەر هەسارەی مەریخ، ئەو پرسیارەی مرۆڤ دەیان ساڵە لەسەر هەسارە سوورەکە بەدوای وەڵامەکەیدا دەگەڕێت.

لەناو ڕۆبۆتە نوێیەکەی ناسادا چەندین کامێرەی پێشکەوتوو لە چەند لایەکەوە پێوە جێگیرکراوە، دەتوانێت لەبارەی دۆخی کەش و هەوای مەریخەوە وێنەی ڕوون بداتەوە بە زەوی.

ئەگەرچی بیرۆکەی تازە بۆ ڕۆبۆتە نوێیەکەی ناسا هەبوو، بەڵام ناسا نەیتوانی بەتەواوی دەستبەرداری شێوازە کۆنەکەی ببێت، چونکە ترس هەبوو گۆڕینی تەواوی ڕۆبۆتەکەی سەر مەریخ وابکات بە تەواوی لە دەستی ناسا دەربچێت و نەتوانرێت بەناو مەریخدا گەشتی پێبکرێت یان وێنەکان بۆ ئاسانی بنێردرێتەوە.

بابەتی پێشتر

هاوسەرەكەی كارداشیان وەك كاندیدی سەربەخۆ بۆ سەرۆكی ئەمریكا خۆی هەڵبژاردووە

بابەتی دواتر

گریانی نێیمار و بەرزکردنەوەی جامی چامپیۆنزلیگ لەلایەن پاڵەوانانی ئەورووپا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share