ئەمڕۆ 9ی کانوونی دووەمە و ساڵیادی ناساندنی یەکەمین وەشانی ئایفۆنە (iPhone) لەلایەن ستیڤ جۆبسەوە.
لە 9ی کانوونی دووەمی 2007، ستیڤ جۆبس لە کۆنفرانسی “ماک وۆرڵد” (Macworld) لە سان فرانسیسکۆ، یەکەم ئایفۆنی بە جیهان ناساند.
پێش ئایفۆن، زۆربەی مۆبایلەکان کیبۆردی فیزیکی و قەڵەمی تایبەتیان هەبوو، بەڵام ئایفۆن شاشەی لەمس (Multi-touch) و سیستمێکی نوێی داهێنا کە پیشەسازیی مۆبایلی بۆ هەمیشە گۆڕی.
یەکەمین ئایفۆن هەرچەندە لە 9ی کانوونی دووەم ناسێندرا، بەڵام تاوەکو مانگی حوزەیرانی 2007 نەکەوتە بازاڕەوە.