ئاشکراکردنی ڕوخساری مۆمیاکراوەکانی میسر بەڕێگایەکی سەرنج ڕاکێش

پێگەی لایف ساینس ئاسکرایکرد بە ڕێگەیەکی سەرنجڕاکێش ڕوخساری سێ مۆمیاکراوی میسریان ئاشکراکردووە، کە بەر لە زیاتر لە 2000 ساڵ ژیاون.

دروستکردنەوەی ڕوخساری ئەو سێ مۆمیاکراوە بە پشتبستن بە ترشی ناوکی (DNA)یان بووە کە ماوەتەوە، بەپێی سەرچاوە زانستییەکان ئەوە کارێکی دیجیتاڵییە و پێشبینی بۆ ڕوخساری ئەو سێ کەسە دەکات لە تەمەنی 25 ساڵیاندا.

ئەو سێ مۆمیاکراوە لە ئەبو سیر، کە دەکەوێتە باشووری قاهیرەی پایتەختی میسر ژیاون.

سێ مۆمیاکراوەکە بەناوەکانی  JK2134، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 569 – 776ی پێش زاین، JK2888 کە پیشبینی دەکرێت لە 2 – 27ی پێش زاین ژیابێت، هەروەها JK2911 پیشبینی دەکرێت لە 560 – 769ی پێش زاین ژیابێت.

زانایان لە پەیمانگای ماکس بلانک بۆ زانستەکانی مێژووی مرۆڤایەتیی لە تۆبیگنی ئەڵمانیا، لە ساڵی 2017ەوە هەستاون بە ڕێکخستنی ترشە ناوکییەکانی (DNA)ی مۆمیاکان.

توێژەران سودیان لە “Parabon NanoLabs” بینیوە کە کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆژیی ترشە ناوکییەکانە لە ڕیستۆنی ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا، بۆ دروستکردنی وێنەیەکی سێ دووریی مۆمیاکراوەکان بەپشتبەستن بە ترشە ناوکییەکانیان.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: 309 وێستگەی دەنگدان تایبەتکراوە بە ئاوارەکان

بابەتی دواتر

سەرۆکی حکومەت: یەک ملیۆن و نیو ژەمە ڤاکسین دابینکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share