ئومتیتی بە مەرج لە بەرشلۆنە دەڕوات

بەرگریکاری فەرەنسی، ساموێل ئومتیتی سەبارەت بە پەیوەندیکردن بە یانەیەکی دیکە، بە مەرج لەگەڵ ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە ڕێککەوتووە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لەسەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی بەرشلۆنەوە ئاشکرایکردووە، ساموێل ئومتیتی سەرجەم پێشنیازەکانی ئیدارەی بارسای ڕەتکردووەتەوە و ئامادەنەبووە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، بەڵکو سوورە لەسەر بەردەوامبوون بۆ وەرزێکی دیکە، یاخود تاوەکو کۆتاییهاتنی بۆندەکەی.

بەپێی زانیارییەکانی سپۆرت، دوای فشارێکی زۆر، لە کۆتا کۆبوونەوەدا بەرگریکارە ڕەشئەسمەرەکە مەرجێکی خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆکردن، ڕەزامەندی نیشانداوە یانە کەتەلۆنییەکە بەجێبهێڵێت و ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، بەو مەرجەی یانەی داهاتووی گەورە و بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بێت.

ئومتیتی تەمەن 27 ساڵ لەلایەن چەندین یانەی خولی ئینگلیزییەوە بۆندی پێگەیشتووە، دیارترینیان یانەی ئارسیناڵە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە گواستنەوەی بۆ هەر یانەیەکی دیکە بەشێوازی خواستن دەبێت بۆ وەرزێک یان دووان.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید لێدانێکی دیکە ئاڕاستەی بایرن دەکات؟

بابەتی دواتر

کەین نەگەڕاوەتەوە و گواستنەوەی بۆ سیتی نزیکبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share