لیستی داواکراوانی ماڵدینی لە میلان

پاولۆ ماڵدینیی ئەفسانەی ئیتاڵیا گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان نوێ کردەوە، وەرزی داهاتوو هاوشانی فریدریک ماسارا کاروبارە کارگێڕییەکان بەڕێوەدەبات.

“فووت بۆڵ ئیتاڵیا” نووسیویەتی، گرووپی ئیلیۆتی خاوەنی میلان، ماڵدینی دەست کراوە کردووە بۆ چاودێریکردن و گواستنەوەی یاریزانان.

ماڵدینی بەهۆی هێزی دارایی نیوکاسڵەوە لە کڕینی سڤین بۆتمان شکستی هێناوە، لە ئێستاشدا هەوڵ بۆ کڕینی چارڵز دی کێتلێر و نوا لانگ لە یانەی کلەپ بروج دەدات، هەر دوو یاریزانەکەش دەتوانن ڕۆڵە هێرشبەریەکان بگێڕن.

جگە لەو دوو یاریزانە، ماڵدینی چاودێری دۆخی حەکیم زەیاش (چێڵسی)، مارکۆ ئاسینسیۆ (ڕیاڵ مەدرید) دەکات، دەرفەتێکیشیان بۆ گواستنەوەی پاولۆ دیبالا هێشتووەتەوە بەو مەرجەی مووچەکەی کەم بکرێتەوە.

لە هێڵی بەرگریشدا، دانوستاندنی بۆ واژۆ کردنی گرێبەستی فرانچیسکۆ ئاچێربی و عەبدو دیالو دەست پێکردووە.

بابەتی پێشتر

پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار وەك هاوسەرۆكی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە

بابەتی دواتر

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی ئامێدی دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانێکی مێسی گومانی دروستکردووە

لە دوواین هەڵوێستی-دا، لیۆ مێسیی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین ئاماژەی بە ئەگەرەکانی وازهێنانی لە چالاکییە نێودەولەتییەکان کردووە. هەڵبژاردەی ئەرجەنتین…
Total
0
Share