ڕیاڵ مەدرید لێدانێکی دیکە ئاڕاستەی بایرن دەکات؟

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاویان بڕیوەتە ئەستێرەیەکی دیکەی پێکهاتەی بایرن میونشن، لەڕێگەی پاداشتی داراییەوە دەیانەوێت ڕێگری لە نوێکردنەوەی بۆندەکەی بکەن.

دوای گواستنەوەی تۆنی کرۆس بە (25) ملیۆن یورۆ، پاشان گواستنەوەی داڤید ئالابا بێبەرامبەر، ئیدارەی یانەی شاهانە پلانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی دیکەی یانەی بایرن میونشنەوە داڕشتووە.

بەپێی زانیارییەکانی بێلد سپۆرت، بەڕێوەبەرانی مێرەنگی چاویان بڕیوەتە تواناکانی لیۆن گۆرێتسکا، کە هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت، لەئێستادا دەکرێت بە نرخێکی کەم لە میرکاتۆی 2021 ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، یاخود وەرزی داهاتوو بێبەرامبەر ماڵئاوایی بکات.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، بەهۆی کەمی بودجە و قەیرانی داراییەوە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ و هاوکارەکانی لەم وەرزەدا ستراتیژی کڕینی یاریزانە بێبەرامبەرەکانیان دەستپێکردووە، هەوڵدەدەن هاوینی 2022 مباپێ و گۆرێتسکا بێبەرامبەر دابین بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ بەڵێنیان بۆ گۆرێتسکا داوە، ئەگەر بۆندەکەی لەگەڵ بایرن نوێنەکاتەوە و وەرزی داهاتوو بێبەرامبەر پەیوەندییان پێوەبکات، زیاتر لە 20 ملیۆن یورۆی وەک پاداشتی دارایی پێدەدەن، ڕەنگیشە ئەو بەڵێنە ببێتە هۆکارێک بۆ قایلکردنی یاریزانەکە.

بابەتی پێشتر

ئینتەر میلان نرخی لاوتارۆی بۆ یانە داواکارەکان دیاریکرد

بابەتی دواتر

ئومتیتی بە مەرج لە بەرشلۆنە دەڕوات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share