(یوێفا) ڕیاڵ و بارسا و یوڤی لە پرۆمۆی چامپیۆنزلیگ دوورخستەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا “یوێفا” نوێترین بانگەشەی ڤیدیۆیی دەستپێکی وەرزی 2021-2022 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی بڵاوکردووەتەوە، هیچ یەکێک لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، یوڤانتۆس، بەرشلکۆنەی تێدانییە.

پرۆمۆی نوێی چامپیۆنزلیگ لەلایەن یوێفاوە بڵاوکراوەتەوە، وەک دەردەکەوێت نمایشی یاریزانانی یانەکانی پاریس سان جێرمان، دۆرتمۆند، ئاتالانتا، ئەتلەتیکۆ مەدرید، مانچستەر سیتی و بایرن میونشن و چێڵسی پاڵەوانی تێدایە، بەڵام بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا گرتەی گۆڵ و جموجۆڵی یاریزانانی ڕیاڵ و بارسا و یڤی لەنێو پڕۆمۆکەدا نییە.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت لەو بارەیەوە نووسیویەتی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لەڕێگەی ئەم گرتەیەوە پەیامێکی هەڕەشەئامێز ئاڕاستەی سێ یانە یاخیبووەکە دەکات، کە تاوەکو ئێستا لە پلانی سازکردنی خولی سوپەری ئەوروپی نەکشاونەتەوە، ئەگەرێکیش هەیە بۆ وەرزی نوێی 2021-2022 بەشێوەیەکی کتوپڕ سزای هەرسێ یانەکە بدرێت بە دوورخستنەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی بایرن به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ به‌شدارینه‌که‌ن

ئه‌گه‌رهه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی کاریگه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن به‌هۆی پێکانه‌وه، نه‌توانن‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌شداریبکه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌کانی بێلد سپۆرت،…
Total
0
Share