چوار هۆکاری قژڕووتانەوە

قژڕووتانەوە

ماڵپەڕی “healthline”ی پزیشکی بڵاویکردووەتەوە کە ڕووتانەوەی 50 تاکو 100 تاڵەموو ڕۆژانە شتێکی ئاساییە و قژ بە هەمان خێرای گەشە دەکاتەوە، بەڵام گەشەنەکردنی مووەکان شتێکی ئاسایی نییە و بە تێپەڕینی کات دەبێتە کێشە و ڕووتانەوەی قژی لێدەکەوێتەوە. هەروەها چوار هۆکاری خستووەتەڕوو کە دەبنە هۆی ڕووتانەوەی قژ.

هۆکارە بۆماوەییەکان
هۆکارە بۆماوەییەکان ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕن لە ڕووتانەوەی قژدا، بەجۆرێک کە زۆرێک لە پیاوان و ژنان بەدەست تەنکبوونی قژیانەوە دەناڵێنن کە لە سییەکان و چلەکانی تەمەندا دەستپێدەکات.

فشاری دەروونی
فشار بە یەکێک لە کێشە گەورە تەندروستییەکان دادەنرێت، وا باوە کە دەرئەنجامی بەرزبوونەوەی ئاستی فشار دەبێتە هۆی ڕووتانەوەی قژ، هەروەها شۆکی جەستەیی و سۆزداری هۆکارن بۆ ڕووتانەوەی قژ.

کێشە تەندروستییەکان
هەندێک دۆخی تەندروستی دەبنە هۆی ڕووتانەوەی قژ، لەوانەش غودەی دەرەقی و کەمخوێنی و هەوکردنی پێستی سەر. ئەمە جگە لەوەی بەکارهێنانی دەرمانی جیاوازی نەخۆشییە جیاوازەکان هۆکارێکی دیکەی قژڕووتانەوەن، بۆ نموونە؛ شێرپەنجە، بەرزیی فشاری خوێن، هەوکردنی جومگەکان و کێشەکانی دڵ.

گۆڕانی هۆڕمۆن
هەڵبەزودابەزەکانی ژیان، لەناویاندا نەخۆشی و شۆکی سۆزداری و ئەو گۆڕانکارییە هۆڕمۆنییانەی لە ماوەکانی دووگیانی و باڵغبوون و وەستانی سووڕی مانگانە ڕوودەدەن، لە ڕیزی ئەو هۆکارانە ئەژمار دەکرێن کە دەبنە هۆی قژڕووتانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەیمس وێب جارێکی دیکە جیهان سەرسام دەکات
وێنەی پێکدادانی دوو گەلەئەستێرە تۆماردەکات

تێلسکۆپی جەیمس وێب وێنەیەکی نوێی گەلەئەستێرەی Cartwheelی تۆمارکردووە، کە دوای پێکدادانی دوو گەلەئەستێرە شێوەیەکی سەرنجڕاکێشی وەرگرتووە، بەجۆرێک ناسا…
Total
0
Share