مێرسیدس زیاتر لە یەك ملیۆن ئۆتۆمبێل لە ئەمریكا دەكشێنێتەوە

بەهۆی كێشەیەكی هونەرییەوە، كۆمپانیای مێرسیدس-بێنز بڕیاریداوە، زیاتر لە یەك ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكانی ئەمریكا بكشێنێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی پێگەی بلۆمبێرگ كە ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی شوبات بڵاویكردووەتەوە، كۆمپانیای مێرسیدس بێنز بڕیاری داوە زیاتر لە یەك ملیۆن ئۆتۆمبێلی خۆی لە بازاڕەكانی ئەمریكا بكشێنێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی كێشەیەكی هونەری كە لە بەشی پەیوەندیی ئەلیكترۆنی چەند جۆرێك لە ئۆتۆمبێلەكانی هەن كۆمپانیاكە ئەو بڕیارەی داوە.

چەند حاڵەتێكی پەیوەندیكردنی هەڵە لەو ئۆتۆمبێلانەوە تۆمار كراون، كە بنكەكانی فریاكەوتن لە ڕوداوی هاتوچۆ ئاگادار كراونەتەوە، بەڵام شوێنی ڕوداوەكەی بە هەڵە گەیاندووە، وەك بلۆمبێرگ ئاماژەی پێكردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی ئەو هەڵەیەوە كە پەیوەندییە ئەلیكترۆنییەكە دەیكات، مەترسی لەسەر ژیانی سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكان دروست دەبن.

كۆمپانیاكە ئاشكرایكردووە، ئەمجۆرە ئۆتۆمبێلانەی مێرسیدس كە مۆدێلەكانیان لەنێوان 2016 بۆ 2021ە بگەڕێندرێنەوە بۆ كۆمپانیاكە، “CLA، GLA، GLE، GLS، SLC، A، GT، C، E، S، CLS، SL، B، GLB، GLC، وG.”.

بابەتی پێشتر

نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای دهۆك: لە پارێزگاكەماندا یاسا سەروەرە

بابەتی دواتر

وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سێ سەربازی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share