مەزڵوم عەبدی: گۆڕینی دیموگرافی ناوچە داگیركراوەكان لەلایەن توركیاوە بەردەوامە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات ( هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا داعش هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆسەر باكوور و ڕۆژئاوای سوریا، دەشڵێت گۆڕینی دیموگرافی ناوچە داگیركراوەكان لەلایەن توركیاوە بەردەوامە.

لە كۆنگرەی ساڵانەی ئەنجومەنی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە ئەمڕۆ یەكشەممە لە حەسەکە بەڕێوەچوو مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەكرد،”ئۆپراسیۆنی گۆڕینی دیمۆگرافی لەو ناوچانەی توركیا داگیریكردوون بەردەوامی هەیە و ئەو ناوچانەش كاری لە پێشینەی هەسەدە دەبن”.

وتیشی، “تا ئێستا توركیا ڕێگە بە گەڕانەوەی دانیشتوانە ڕەسەنەكانی عەفرین و گردە سپی نادات بۆ زێدی خۆیان”.

مەزڵوم عەبدی، لە وتارەكەیدا باسی لەوەشكرد، “بە خیانەتكار و دابەشكردنی سوریا تۆمەتبارمان دەكەن، بەڵام ئێمە بەوانە دەڵێین، سنوورەكان و دەروازە سنوورییەكانتان بەجێهێشت، ئێستاش هێزەكانی ئێمە پارێزگاری لێدەكەن، هەسەدەش شانازی بە ڕەگەزنامە سورییەكەیەوە دەكات”.

فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەوەشیخستەڕوو،”هەماهەنگییەكانمان لەگەڵ ڕوسیا بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی باكووری سوریا بەردەوامی دەبێت”.

لای خۆیەوە، پاوڵ کاڵڤێرت فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق و سوریا ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە پشتیوانیکردنی هەسەدە بەردەوام دەبێت و لە ئەنجامی هاوپەیمانی نێوان هەردولاش دەسەڵاتی داعش لە ڕووی جوگرافییەوە کۆتاییهاتووە.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ 1-2 چێڵسی

بابەتی دواتر

هەشت کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر و دهۆك داخران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share