هەشت کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر و دهۆك داخران

كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بڵاویكردەوە، لە هەولێر و دهۆك هەشت كۆمپانیای دەرمان بەھۆی سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوونیان بە ڕێنمایی و مەرجەكانی وەزارەتی تەندروستی و كوالێتی كۆنتڕۆڵی دەرمان داخران.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، بڵاویكردەوە، “ئەمڕۆ یەكشەممە تیمەكانمان لە لیژنەی چاودێری بازاڕ لە هەولێر و دهۆك، بەهاوكاری پۆلیسی شارەوانی، حەوت كۆمپانیای دەرمان و كۆمپانیایەكی دیكەشمان لەشاری دهۆك داخست.”

ڕوونیشیكردووەتەوە، هۆكاری داخستنی ئەو هەشت كۆمپانیایە بەهۆی سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوونیان بووە بە ڕێنمایی و مەرجەكانی وەزارەتی تەندروستی و كوالێتی كۆنتڕۆڵی دەرمان”.

كوالێتی كۆنتڕۆڵی دەرمان هۆشداریشی بە سەرجەم كۆمپانییاكانی دەرمان لە هەرێمی كوردستان داوە، لە ئەگەری پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی تەندروستی، ڕوبەڕوی سزای یاسایی تونددەكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزیری تەندروستیی: دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەسەر داهاتی ناوخۆ دادەمەزرێن

بریکاری وەزیری تەندروستیی، رایگەیاند، دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەسەر داهاتی ناوخۆ دادەمەزرێن لەپێناو دروستنەبوونی کێشەی تەندروستیی. رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری…
Total
0
Share