مارسێل جاکۆبس، ڕاکەری ئیتاڵی توانی میدالیای ئاڵتونی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ 2020 لە چنگی ناودارانی ئەمریکا دەربکات.
ئەمڕۆ، یەکشەممە پێشبڕکێی کۆتایی ڕاکردنی (100 مەتر) بۆ ئاستی کوڕان لە ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ 2020 ئەنجامدرا، لامۆنت مارسێل جاکۆبسی ڕاکەری ئیتاڵی پلەی یەکەم و میدالیای ئڵتونی بەدەستهێنا.
https://twitter.com/hdrysf/status/1421818302385385477
ڕاکەرە ئیتاڵییەکە کە بە هەژەندی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ ئەژماردەکرێت، توانی 100 مەتری تۆکیۆ بە نۆ چرکە و 80ی چرکەیەک تێپەڕێنێت.
پلەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:
مارسێل جاکۆبس (ئیتاڵیا): 9.80 چرکە (میدالیای ئاڵتون)
فرێد کێرلی (ئەمریکا): 9.84 (میدالیای زیو)
ئەندرێ دی گراسی (کەنەدا): 9.89 (میدالیای برۆنز)
ئاکانی سیمبینی (ئەفریقای باشوور): 9.93
ڕۆنی بەیکەر (ئەمریکا): 9.95
بینگتیان سو (چین): 9.98
مارسێل جاکۆبیس تەمەن 26 ساڵ لەدایکبووی تەکساس – ئەمریکایە و بەڕەگەز ئیتاڵییە، بۆ یەکەمجارە بەشداری ئۆڵیمپیاد دەکات، پێشتریش میدالیای ئاڵتونی بۆ ڕاکردنی 60 مەتری کوڕان لە “پاڵەوانێتی ناو هۆڵی نەتەوەکانی ئەوروپا” بەدەستهێناوە.