کاپتنی دۆرتمۆند بۆ هالاند: بەقسەم بکە، بەرەوپێشدەچیت

کاپتنی دۆرتمۆند و ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، مارکۆ ڕۆیس داوا لە ئێرلینگ هالاند دەکات لە یانە ئەڵمانییەکەی بەردەوامبێت.

مارکۆ ڕۆیس لە چاوپێکەتنێکدا بە “بێڵد سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “ئەگەر هالاند پرسیار لە من بکات، پێیدەڵێم، لێرە بەردەوامبە و لەگەڵماندا بمێنێتەوە، لێرە هەموو شتێکت بۆ فەراهەمکراوە تاوەکو زیاتر بەرەوپێش بچیت، لەگەڵ ئێمە دەتوانێت بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکات، گۆڵ تۆماربکات، لێرەش ئەوپەڕی ڕێزی لێدەگیرێت”.

کاپتنە 32 ساڵەکەی ڤێستیڤالین دەڵێت، “لەکۆتاییدا بڕیاری یەکلاکەرەوە بەخۆیەتی، پێیباشە چی بۆ ئەو باشە هەڵیدەبژێرێت، ئەگەر بڕوات داخێکی گەورەیە، بەڵام ژیان لەدوای ئەویش بەردەوامدەبێت، چارەسەرێک دەدۆزینەوە بۆ پێکهاتەکەمان”.

هالاند تاوەکو 2024 بۆندی لەگەڵ بوروسیا دۆرتمۆند واژووکردووە، بەڵام لە میرکاتۆی هاوینی 2022 نرخی دەبێتە 86 ملیۆن یورۆ، چەندین یانەی گەورەی وەک ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە و مانچستەر سیتی بۆندیان پێشکەشکردووە، ئەگەرێکی بەهێز هەیە ڕوو لە یەکێک لەو سێ یانەیە بکات.

بابەتی پێشتر

پیکێ نهێنییەکی بۆ کەسە نزیکەکانی درکاندووە

بابەتی دواتر

ئەو (20) یاریزانەی لە سەدەی 21دا زۆرترین گۆڵیان بە پەناڵتی تۆمارکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share