حەکیمی داوای لێبوردنی لە سەرۆکی (فیفا) کرد

دوای یاریی نێوان کرواتیا و مەغریب، ئەشرەف حەکیمیی یاریزانی هەڵبژاردەی مەغڕیب لەگەڵ جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان تووشی دەمەقاڵی بوو، دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕووداوەکە داوای لێبوردنی کرد.

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی (الکاس)ی قەتەری، دوای دۆڕاندنی مەغریب بە کرواتیا و لە ڕێڕەوی چوونە دەرەوەی یاریگا، ئەشرەف حەکیمیی یاریزانی مەغریب چاوی بە جیانی ئینفانتۆی سەرۆکی (فیفا) کەوتووە، یاریزانەکە ڕەخنەی تووندی ئاراستە کردووە و داوەری یارییەکەی بە شکستخواردوو وەسفکردووە، سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە حەکیمی هاواری بەسەر سەرۆکی فیفادا کردووە.

دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕووداوەکە و ئارامبوونەوەی یاریزانان، حەکیمی لە ڕێگەی میدیاکانەوە داوای لێبوردنی لە ئینفانتینۆ کرد و وتی، “سەرۆکی فیفا هاوڕێمە و لێرەوە داوای لێبوردنی لێدەکەم، سەبارەت بەو هەڵوێست و ڕەفتارەی دوای یارییەکەمان بەرامبەر کرواتیا نیشانمدا.”

بابەتی پێشتر

ماکرۆن ئامادەی فاینەڵە و سەرۆکی ئەرجەنتین لە ماڵەوەیە

بابەتی دواتر

"گەوهەرەکەی هۆڵەندا" بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share