لە هەولێر 12 یانە و ڕێستۆرانت داخران

به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ بڕیار و ڕاسپارده‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر 12 یانه‌ و ڕێستۆرانت و كافتریا داخران.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر ئاماژەی بەوەكردووە، “ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ھۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ بڕیار و ڕێكاره‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر و جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییە‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی، 12 یانه‌ و ڕێستۆرانت وكافتریای  دیكه‌ داخران”.

باسی لەوەشكردووە، “جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ داخراون كه‌ سه‌رپێچی بڕیار و ڕێنماییه‌كانیان كردووه‌، ڕێكاری یاسایش به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كانیان ده‌گیرێته‌به‌ر.”

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی لیژنه‌كانی پشكنین و چاودێری قائیمقامیه‌تی ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزار به‌رده‌وام دەبێت،‌کە ئامانج لێی پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ھاوڵاتیان و دڵنیابوونه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و بڕیار و ڕاسپارده‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر.

 

بابەتی پێشتر

هەولێر.. دوو تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بابەتی دواتر

ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد: شسكتمان بە سێ هێرشی موشەكی بۆسەر فڕۆكەخانە و ناوچەی سەوز هێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share