هەولێر.. دوو تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە بڕی 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، “شەوی 22/21ی تەمموزی 2021 دوای بەدواداچوون بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سۆران توانرا لەناو ساری هەولێر دەستبگیرێت بەسەر ڤڕی 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا”.

ئەو ماددەیەی دەستیبەسەرداگیراوە لە جۆری تلیاک بووە، لەهەمان کاتدا دوو تۆمەتباریش دەستگیرکراون، کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و ڕەوانەی لای دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەت بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەهمی کردووە

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پەردە لەسەر گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم هەڵدەداتەوە کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی “نێودەوڵەتی” کردوویەتی بەمەبەستی ناساندنی…
زیاتر ببینە

تیمی وزاریی یەکێتی: داوامانکردووە بەو بڕە پارەیەی کە لە بەغداوە هاتووە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچە

تیمی وەزاریی یەکێتی ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران داوایانکردووە مووچە دابەشبکرێت، هەندێک لایەن کە لایەنی سەرەکی حکومەتن دژیان…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: جێی سەرسوڕمانە عەدنان فەیحان داوا دەكات مووچەی هاوڵاتییان ڕابگیرێت

وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی جێبەجێکردووە و بەڵام لەلایەن حکومەتی عێراقە مافەکانی پێشێلدەکرێت. وەزارەتی دارایی و…
Total
0
Share