ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد: شسكتمان بە سێ هێرشی موشەكی بۆسەر فڕۆكەخانە و ناوچەی سەوز هێناوە

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداد ڕایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و توانیویانە شكست به‌ سێ هێرشی موشه‌كی بهێنن، كه‌ ئاڕاسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد و ناوچەی سەوز كرابوون.

ئه‌حمه‌د سه‌لیم، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداد به‌ میدیای فه‌رمی عێراقی وتووە، “هێزه‌كانمان بۆ پارێزگاریكردن له‌ فڕۆكه‌خانه‌، نێرده‌ بیانییه‌كان و ناوچه‌ی سه‌وز چالاك كردووه‌، ڕێكاره‌ ئه‌منییه‌كانیش له‌ بازگه‌كان توندتركراوە”.

وتیشی، “ئەمشەو شكستمان به‌ سێ هه‌وڵی هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد و ناوچەی سەوزهێناوە و هێزەكانمان توانیویانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر 18 موشه‌كدا بگرن، كه‌ بۆ به‌ ئامانجگرتنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد ئاماده‌كرابوون”.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر 12 یانە و ڕێستۆرانت داخران

بابەتی دواتر

تاوەرەكانی کارەبای نێوان خانەقین و کەلار جارێکی دیکە تەقێنرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share