سێ وڵات لە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگری دارستانەكانی توركیا بەشدارن

بەشێك لە دارستانە سووتاوەكان فۆتۆ: ئەنادۆڵۆ

بڵێسەی ئەو ئاگرەی بەشێكی زۆری ناوچە سەوزایی و دارستاكانی باشووری ڕۆژئاوای توركیای گرتووەتەوە بەردەوامە، سەرەڕای تیمە ناوخۆییەكان، سێ وڵاتی دیكە لە هەوڵی كوژاندنەوەیدا بەشدارن.

ماوەی چەند ڕۆژێكە ئاگرێكی بەهێز ناوچەكانی (ئەنتاڵیا، موغلا، مێرسین و ئەدەنە)ی گرتووەتەوە و سەرەڕای هەوڵەكانی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتییان، هێشتا ئاگر لە چەند دارستانێك بەردەوامە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تائێستا شەش كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیكە برینداربوون، ئەمەش سەرەڕای چۆڵكردنی دەیان گوند و ناوچە و هەندێك لە هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەكان.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، زیاتر لە 70 ئاگركەوتنەوەی گەورە لەم هەفتەیەدا بەدرێژایی كەناراوەكانی دەریای ئیجە و دەریای سپی ناوەڕاست كەوتوونەتەوە.

وتیشی، “ئەو دارستانانەی سووتاون وەک ‘ناوچەی کارەساتی کاریگەر لەسەر ژیانی گشتی’ ڕادەگەیەنین”.

هاوشانی تیمەكانی توركیا، فڕۆكەكانی ڕوسیا، ئۆكرانیا و ئازربایجان لە هەوڵەكانی كوژاندنەوەی ئاگرەكەدا بەشدارییان كردووە.

بابەتی پێشتر

ڕووداوەكەی كۆنیا.. نەژادپەرستیی ڕێكخراو بەرامبەر كوردی باكوور

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت کورد لە بەغداد یەکبێت بۆ بەرگری لە مافی خەڵکی خۆمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share