ئەو نامەیەی خامنەی کە بە دەستی پوتین نەگەیشت

هەفتەی ڕابردوو محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیای کرد، بەپێی زانیارییەکانی میدیا ئێرانییەکان قاڵیباف ڕۆشتووە نامەیەکی خامنەی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی بداتە دەست ڤیلادمێر پوتین، بەڵام نامەکە ڕاستەوخۆ لەلایەن پوتینەوە وەرنەگیرا.

میدیاکانی ئێران وتەی چەند بەرپرسێکی وڵاتەکەیان لە دژی سیاسەتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیان بڵاوکردووەتەوە، کە گلەی لەوە دەکەن، وەزارەتی دەرەوە نەیتوانیووە هەماهەنگییەکی باش لە نێوان ئێران و ڕوسیادا دروست بکات و سەردانەکەی قاڵیبافیشیان بە نمونە هێنابوویەوە.

میدیا ئێرانییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە خامنەی، ڕابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران نامەیەکی ناردووە بۆ ڤیلادمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا، لەسەر هەندێک لە پرسە هەنوکەییەکان، لەوانە بابەتی کڕینی چەک.

محەمەد حسین فەرهەنگی، یەکێکە لە بەرپرسانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێکدا لەبارەی سەردانەکەی قاڵیبافەوە بۆ مۆسکۆ دەڵێت، “وەزارەتی دەرەوەی ئێران نەیتوانی هەماهەنگی گونجاو بکات لە نێوان ئێران و ڕوسیادا بۆ هەندێک پرسی هەستیار، بۆ نموونە قاڵیباف نەیتوانی ڕاستەوخۆ نامەکە بداتە دەستی پوتین و بە ناچاری نامەکەی لە کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا دانا”.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی پەرلەمانی ئێران،  نامەکەی خامنەی بۆ پوتین باسێک بووە لەسەر هەوڵەکانی ئێران بۆ پاراستنی ئەمنیەتی خۆی دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەروەها گۆڕانکاری ناوچەکە”.

خوێندنەوە ڕۆژنامەوانییەکان بەشێوەیەکن کە نامەکەی خامنەی بۆ پوتین باسێک بووە لەسەر هەوڵی کڕینی چەک لەلایەن ئێرانەوە بە هاوکاری ڕوسیا، هەروەها گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی ناوچەکە.

خوێندنەوەی میدیاکانی ئێران هەوڵی ناردنی نامەیەک بۆ پوتین لەلایەن ڕابەری شۆڕشی ئیسلامییەوە ئەرکێک بووە دەبوو وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێی هەڵبسێت، بەڵام لە بێتوانای وەزارەتی دەرەوەدا محەمەد باقر قاڵیباف ڕاستەوخۆ ئەو کارەی کردووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆککۆمار.. پاراستنی ئاسایشی عێراق دەبێتە فاکتەرێکی بەھێزی سەقامگیریی ناوچەکە

بابەتی دواتر

هیندستان..لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا 14 ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەفغانستان لەدوای گەڕانەوەی تاڵیبانەوە نزیکەی 80%ی ڕۆژنامەنووسەکانی لەدەستداوە

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاشکرایکردووە، لەدوای هاتنە سەر حوکمی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە زیاتر لە نیوەی ڕۆژنامەنووسەکانی ئەفغانستان کارەکانیان لەدەستداوە، کە…
Total
0
Share