دادگای ئەمریکا چارەنووسی تیک تۆک یەکلاییدەکاتەوە

بڕیارە لە دانیشتنی رۆژی هەینی دادگای باڵای ئەمریکا بڕیار لە چارەنووسی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک بدرێت.

ئاژانسی هەواڵی ئەسیۆشەیتد پرێس بڵاویکردەوە، ئەگەری هەیە لە دانیشتنی رۆژی هەینی دادگای باڵای ئەمریکی بڕیاربدرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بە دیاریکراوی لە رۆژی یەکشەممەوە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک لە ئەمریکا دابخرێت.

تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک لە ئەمریکا 170 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە، لە ماوەکانی رابردوودا بە بڕیاری داخستنی درا، بەهۆی مەترسیی چاودێریکردنی بەکارهێنەرانی تۆڕەكە لەلایەن حکومەتی چینەوە.

لە کاتەکانی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا داوای دواخستنی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روسیا ئامادەكاری بۆ كارپێكردنی یەكەم مانگی دەستكردی تایبەت بە ئینتەرنێت دەكات

دامەزراوەی (ریشینیۆڤ)ی روسی رایدەگەیەنێت، شارەزایان مانگی Skif-D دەخەكار كە لەناوخۆدا پەرەیپێدراوە بۆ زامنكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت. یفغینی نیستیرۆڤ، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share