هەپەگە لەبارەی چارەنووسی سێ گەریلاوە دووبارە داوای ڕوونكردنەوە لە پارتی دەكات

هەپەگە دووبارە داوا لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات لەبارەی چارەنووسی پۆلێك گەریلاوە ڕوونكردنەوە بدات.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، 26ی ئەم مانگە پۆلێك گەریلا لەلایەن هێزەكانی پارتییەوە گەمارۆدراون و هێرشكراوەتە سەریان و چارەنووسیان نادیارە، داوای لە پارتی كرد لەبارەی چارەنووسی ئەو گەریلایانەوە ڕوونكردنەوە بدات.

دووبارە هەپەگە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و زانیاریی نوێی لەبارەی پۆلە گەریلاكەوە خستووەتە ڕوو، دەڵێت، “پێشتر بۆ ڕایگشتی و گەلەکەمان ڕامانگەیاندبوو، کە لە ڕۆژی 26ی تەمموزەوە پەیوەندیمان لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانمان لە گوندی بێخمەی سەر بە دەڤەری خەلیفان لە باشووری کوردستان پچراوە، چاوەڕوانی ڕاگەیەندراوی پەدەكە-ین لەوبارەیەوە”.

هەپەگە لەبارەی ناسنامەی گەریلاكانەوە نووسیویەتی، “ئەو پۆلە لە سێ گەریلا بە ناوەکانی فەرماندە سەروەر سەرحەد، فەرماندەی ئایالەتی خواکورک، وەرگەش چراڤ و دژوار بەرخۆدان پێکدەهاتن، بڕیاربوو بۆ بەجێهێنانی ئەرکێک لە خەلیفانەوە بڕۆنە هەرێمی بادینان، بەڵام لە ئەنجامی هێرشێکدا لە گوندی بێخمە لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە، پەیوەندیمان بەو سێ هەڤاڵەمانەوە نەماوە”.

لەسەر چارەنووسی ئەو گەریلایانە تائێستا لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە هیچ زانیارییەک ڕانەگەیندراوە، بۆیە هێزەكانی پاراستنی گەل دووبارە داوای وەڵامی فەرمی لە پارتی دەكات.

بابەتی پێشتر

خولی بەهارەی پەرلەمان كۆتایی هات و بودجە نەگەیشت

بابەتی دواتر

كەنەكە لەبارەی بەئامانجگرتنی كوردانی باكوور: کۆمەڵکوژییە و پیلانی دەوڵەت و ئەردۆغانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی خوانی بەربانگی لەگەڵ پێشمەرگەكانی هێزی كۆماندۆی كوردستاندا كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانی بەسەركردەوە. لە میانی ئەو بەسەركردنەوەیەدا هەریەك…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمبێت لە وەڵامدانەوەی پەیوەندیی هاوڵاتییان سزادەدرێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە چاودێریی ژمارە تەلەفۆنەکانی خزمەتگوزاریی چاککردنەوەی کارەبا…
Total
0
Share