كۆكردنەوەی و ڤاكسینكردنی سەگی بێلانە لە سلێمانی درێژەی هەیە

ماوەی شەش هەفتەیە پرۆژەی كۆكردنەوە و ڤاكسینكردنی سەگی بێلانە لە سلێمانی بەردەوامە و دامەزراوەی ڤیم دەڵێت، تائێستا 144 سەگ نەزۆك كراون.

دامەزراوەی ڤیم رایگەیاند، پڕۆژەی (تی ئێن ئاڕ -TNR)، پڕۆژەیەکی دامەزراوەكەیانە، کە بە هاوبەشی لەگەڵ سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

دەشڵێت، لە درێژەی هەڵمەتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەی (تی ئێن ئاڕ -TNR)دا، کە تا ئەمڕۆ هەڵمەتەکە پێی ناوەتە هەفتەی (شەش)ی کارکردنیەوە، بەهۆیەوە (144)، سەگ نەزۆککران و پاشان بۆ پاراستن لە نەخۆشیەکان ڤاکیسن کران.

دامەزراوەی ڤیم ئاماژەشدەدات، ڤیم لە پڕۆژەکەدا رۆڵی گەورە و کاریگەرە، چونکە جگە لەوەی ئەرکی دابینکردنی پێداویستیی و کەرەستە پزیشکییەکانی گرتەئەستۆ، لە هەمان کاتدا قۆناغ بە قۆناغی چۆنێتی ئەنجامدانی کردەی (تی ئێن ئاڕ)ی دۆکیۆمێنت کردووە، پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی نزیکەی (500)، سەگ نەزۆک دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: باوەڕمان بە هێز و لێهاتوویی بەڕێزتانە سەرۆک

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە…
Total
0
Share