ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر: ڕەوشی تەندروستیی شارەکەمان مەترسیدارە

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر مەترسیداریی هەڵکشانی کۆرۆنای لە شارەکەدا ڕاگەیاند و هۆشداریدا لەوەی بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی کۆرۆنا بەردەوام لە زیادبووندایە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:

یه‌كه‌م/ هه‌روه‌ك له‌ ڕاگه‌یندراوى ڕۆژى 2021.7.27، ڕامانگه‌یاندووه‌، پرسەدانان لە (کۆڵان – هۆڵ – ماڵ – ژێرخێوەت – باخچە و هەرشوێنێکی تر) قه‌ده‌غه‌یه‌ و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزاده‌درێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بەهۆی زۆریی ژماره‌ى مردووان به‌هۆى ئه‌م ڤايرۆسه‌وە، به‌شێك له‌هاوڵاتييان پابه‌ندنين و ئاگادارين سه‌رپێچی له‌م بڕياره‌ ده‌كرێت، بۆيه‌ جارێكى تر هۆشدارى ده‌ده‌ين به‌ هاوڵاتييانى شاره‌كه‌مان كه‌ پابه‌ندى ئه‌و بڕياره‌بن و ڕه‌چاوى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر هاوڵاتييه‌ك پرسه‌ لە (کۆڵان – هۆڵ – ماڵ – ژێرخێوەت – باخچە و هەرشوێنێکی تر) دابنێت، له‌لايه‌ن هێزه‌كانى پۆليس ده‌ست به‌جێ پرسه‌كه‌ى داده‌خرێت و به‌پێبژاردن سزا ده‌درێت.

دووه‌م/ دۆخەکە هەستیارە و ڕەوشی تەندروستیی شارەکەمان مەترسیدارە و ژماره‌ى توشبووانى زنجيره‌ى نوێى ڤایرۆسی کۆرۆناش له‌ زيادبووندایە، به‌وهۆيه‌وه‌ له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كان ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ كه‌سوكار و خانه‌واده‌ و خزمانى توشبووان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن و له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كانى تايبه‌ت به‌چاره‌سه‌رى توشبووانى كۆرۆنا ده‌مێننه‌وه‌ و قه‌ره‌باڵغى زۆر دروستده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش هۆكارێكى ديكه‌ی زيادبوونى ژماره‌ى توشبووان و بڵاوبوونه‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى كۆرۆنايه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هاوڵاتييانى سنوورى پارێزگاكه‌مان ئاگادارده‌كه‌ينه‌وه‌، سه‌ردانى توشبووانى كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان و مانه‌وه‌ و دروستكردنى قه‌ره‌باڵغى له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك قه‌ده‌غه‌يه‌ و هه‌ركه‌س و لايه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت ڕێكارى ياسايى له‌به‌رمبه‌ر ده‌گيرێته‌به‌ر.

سێيه‌م/ سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتوچۆ) ڕاسپێردراون ئاماده‌كاریی بۆ جێبەجێکردنی ئه‌م بڕیارانه‌ بكه‌ن، ئه‌و بڕيارانه‌ش سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە 2014ەوە بەبڕی پێنج ملیار دۆلار پێداویستییان بۆ هێزە عێراقییەکان دابینکردووە

بابەتی دواتر

هەولێر.. لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی هەولێر لەبارەی هێرشکردنە سەر مامۆستایەکی ئاینیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی هێرشی کردبووە سەر مامۆستایەکی ئاینیی دەستگیرکرا. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر ئاماژە…
Total
0
Share