هەولێر.. لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای باسرمە – شەقڵاوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دووانی دیکە برینداربوون. 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ” کاتژمێر 5:30ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەرڕێگای سەرەکی باسرمە ـ شەقڵاوە ئوتومبێلیکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆڵی لەدەستدا، پاش دەرچوونی لەشەقام وەرگەڕا”.          

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕووداوەکە بەهۆی خێرایی زۆری ئۆتۆمبێلەکە بووە و لەدەرەنجامی ڕوداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و دووکەسی تریش بەسەختی برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، زیانێکی زۆری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکە و زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە کەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share