سبەینێ بۆرییە شووشەكەی هەولێر دەگۆڕدرێت بۆ كاربۆن ستیل

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ لە هەولێر پڕۆژەی گۆڕینی بۆریی ئیفراز سێ دەستپێدەكات و پڕۆژەكە 40%ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی شارەكە دابیندەكات كە بەهۆی سەرپێچی و زیادەڕۆییەوە لەسەر بۆرییەكە چەند جارێك شكابوو و بۆ ماوەیەك بەشێكی زۆری دانیشتیووانی شاری هەولێر بێئاو دەبوون.

لە راگەیەندراوەكەی پارێزگای هەولێردا هاتووە، لە پێناو چارەسەری ڕیشەیی ئەو كێشەیە كە گۆڕینی بۆریی هێڵی گواستنەوەی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێرە لە بۆریی (GRP)ی تیرە ( 1500)ملیمەوە بە بۆریی كاربۆن ستیل كە بە گوژمەی 20 ملیار و 842 ملیۆن و 500 هەزار و 600 دینارە كە بڕی (4 ملیار و 354 ملیۆن و 750 هەزار دینار) لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە خەرجدەكرێت‌.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سبەینێ قۆناغی یەكەمی پرۆژەی گۆڕینی بۆرییەكە لە وێستگەی ناوەندی مەرعودا بە درێژایی 2750 مەتر بە بۆری 1.5 مەتری بۆریی كاربۆن ستیل دەستپێدەكات تا دەگاتە 108ی عەنكاوە لە كۆی ئەو 11 كیلۆمەترەی كە بۆرییە كۆنەكەی تێدا دەگۆڕدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
زیاتر ببینە

بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە كۆمپانیایەكی بواری نەوت كارمەندەكانی كەمكردەوە

كۆمپانیای گەڵف كی ستۆن-ی بەریتانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، زیانی گەورەیان بەركەوتووە و ناچاربوون 55٪ـی…
Total
0
Share