یەكێتی و گۆڕان كۆدەبنەوە

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكێتی و گۆڕان لەسەر ئاستی باڵا لە سلێمانی كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، كاتژمێر 10:30ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، كۆبوونەوەیەكی باڵای نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بەرێوەدەچێت، ئەگەر زۆرە پرسی یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆكی هاوپەیمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق تاوتوێ بكەن.

بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، یەكێتی و گۆڕان هاوپەیمانیی كوردستانیان پێكهێناوە و پێكەوە بەشداریی هەڵبژاردن دەكەن، پێشتر لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی هاوپەیمانییەكە بوو، بەڵام دوای گۆڕانكارییەكانی ناوخۆی یەكێتی، دەستیپێلەكاركێشرایەوە.

بابەتی پێشتر

لە خانەقین داعش هێرشیكردە سەر حەشدی شەعبی

بابەتی دواتر

كازمی كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ ئەمریكا هێنا.. ''سەرکەوتوو'' بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share