ئەندامانی نوێی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان هەڵبژێردران

ڕێكخەر و بەشێك لە ئەندامانی پێشوو و ئێستای خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان

هەڵبژاردن بۆ پڕكردنەوەی پۆستە بەتاڵەكانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدرا و سێ كەسی نوێ هەڵبژێردران.

جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ شەممە 13ی شوبات پرۆسەی ھەڵبژاردنی تەواوکاری خولی دووەمی خانەی ڕاپەڕاندنی بە سەرپەرشتی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەكە ئەنجامدا.

دلێر عەبدولخالق، ڕێکخەری ژووری ڕۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی بڵاوكردەوە و دەڵێت، شێخ کامیل قادر، وەك سکرتێری جڤاتی نیشتمانی و سەفین مەلا قەرە، وەك سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان و ئاسۆ رەحیم، وەك سکرتێری کاروباری باژێرەکان دەنگی زۆرینەیان هێناوە و دەرچوون.

پێشتر ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای کۆتایهاتنی وادەی خۆکاندیدکردن كاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی تەواوكاری خولی دووەمی خانەی ڕاپەڕاندن ئەنجامدەدرێت و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی دەنگدەدەن بۆ هەڵبژاردنەوەی سێ کەسی دیکە بۆ ئەو پۆستانە.

ئاشكراشیكرد، بۆ هەر سێ پۆستەکە ڕکابەری هەیە، بۆ هەریەکە لە پۆستەکان دوو هەڵسوڕاو خۆیان کاندیدکردووە و کاندیدی ئافرەتیش لەناو ڕکابەرییەکەدایە.

پۆستەكان كە بریتین لە (سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی، سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان و سكرتێری كاروباری باژێرەكان) لەلایەن عەدنان عوسمان، جەلال جەوهەر و شەماڵ عەبدولوەفا-وە بەڕێوەدەبران و كە پێشتر لەكاتی جیاجیادا دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەشكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک پەرلەمانتار: حکومەت لە ماوەیەکی دیاریکراودا مووچەی تەواوی مووچەخۆران بدات

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە 21 پەرلەمانتارن داوا لە حەکومەتی هەرێم دەکەن بەزوویی مووچەی مووچەخۆران دابەشبکات و ڕایانگەیاندووە،…
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی DNA سکاڵای یاسایی لەسەر وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی DNA بۆ رووفاتی 171 ئەنفالکراوی گەرمیان سکاڵای یاساییان لەسەر وەزارەتی…
Total
0
Share