چەمچەماڵ.. جۆرێكی چەتە و ڕێگری سەرهەڵدەدات و هۆشداری بە پیشەوەران دەدرێت

قایمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، بەبیانوی كڕینی ئاسن تەلەفۆن بۆ پیشەوەران دەكرێت و دوای سەردانی شوێنەكە لەلایەن کەسانی چەتە و ڕێگرەوە هەوڵی لێسەندی پارە و ئۆتۆمبێلی کڕیارەکە دەدرێت و قایمقامیش دەڵێت، سێ كەس دەستگیركراون.

قایمقامیەتی چەمچەماڵ ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم پیشەوەر و کڕیارانی ئاسن دەکەینەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ماوەیەکە بە بیانووی ئاسن و فافۆن لە گوندەکانەوە تەلەفۆن دەکرێت بۆ کڕینی ئاسن، دوای سەردانی شوێنەکە لەلایەن کەسانی چەتە و ڕێگرەوە هەوڵی لێسەندی پارە و ئۆتۆمبیلی کڕیارەکە دەدرێت.

ڕمەك ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا دوو حاڵەتی لەو جۆرە ڕویانداوە، یەكێكیان لە سنووری نێوان سەنگاو و ئیدارەی گەرمیان بووە، ئەوی دیكەش لەنێوان ناحیەكانی قادركەرەم و لەیلان بووە.

وتیشی، “لەو ڕوداوانەدا بەداخەوە فێڵیان لە هەندێك ئەهلی كەسابەت و پیشەوەر كردووە، بۆیە ئاگاداركردنەوەكەمان هەم بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵكە، هەم بۆ ئەوەشە هاوڵاتیان دیاردەیەكی لەو جۆرەیان بینی هێزە ئەمنییەكان ئاگاداربكەنەوە”.

دەربارەی بڕی ئەو پارەیەش كە لەو ڕوداوانەدا براوە قایمقامی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەدا، تەنها لە ڕوداوەكەی سەنگاو سكاڵا تۆماركراوە، بەڵام وردەكاری پارەكە دیارینەكراوە.

ڕونیشیكردەوە، دوێنێ لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە سنووری بازیان-دێلێژە سێ كەس بە ئۆتۆمبێلەكەیانەوە دەستگیركراون كە فێڵیان كردووە و ڕێیان لە خەڵك گرتووە.

لە ئاگادارییەكەیدا قایمقامیەتی چەمچەماڵ داوا لە دانیشتوانی ناوچەكە دەكات لەکاتی هەر ڕوداوێکی لەو شێوەیەدا لە سنووری هەر ناحیەیەک پەیوەندی بە هێزە ئەمنیەکانی ناحیە یان بەڕێوەبەری ناحیەوە بكەن، یان پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ یان (جەی سی سی) بکەن.

ژمارەی جەی سی سی:
07705047009
07501258214

بابەتی پێشتر

نەوال سەعداوی.. لە ئیخوانەوە بۆ تۆمەتباركردنی بە ئیلحاد و عەلمانییەت

بابەتی دواتر

ئەمریكا: تۆپەكە لە گۆڕەپانی ئێراندایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندكارانی ناڕازی: مەكتەبی دارایی یەكێتی پێداویستی و داواكارییەكانی خوێندكاران دابیندەكات

خوێندكارانی ناڕازیی جێبەجێكردنی ئەو داواكارییانەی پێشتر خستوویانەتەڕوو ڕادەگەیەنن و دەڵێن، لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەكتەبی دارایی یەكێتی…
Total
0
Share