دوای چوار ساڵ سەردانی ئیمڕاڵی کرا

دوای چوار ساڵ لە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی کرێکارانی کورستان، رێگا بە کەسوکارەکەی درا لە دورگەی ئیمڕاڵی سەردانی بکەن.

عومەر ئۆجەلان برازای عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاویکردووەتەوە، دوای تێپەڕبوونی 43 مانگ لە گۆشەگیرکردنی توانیمان چاومان بە عەبدوڵا ئۆجەلان بکەوێت.

جاری رابردوو لە 3 ی ئازاری 2020 کەسوکارەکەی توانیان چاویان بە ئۆجەلان بکەوێت.

عومەر ئۆجەلان داوایکردووە، بارودۆخ هەرچۆنێک بێت سەردانی ئۆجەلان بەردەوام بێت چونکە ئەوە مافێکی یاسایی خۆیەتی.

هاوکات جەختی لە گرنگی ئەم چاوپێکەوتنە کردووەتەوە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

بۆ بە ئەنجامگەیاندنی رێکاری بەگرێبەستبوونیان، لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت. عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست،…
Total
0
Share