ئیمیری نهێنی مباپێ بۆ میدیاکان ئاشکرادەکات: بە پەرۆشە بۆ ڕیاڵ مەدرید

 

ڕاهێنەری یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی، ئونای ئیمیری لە چاوپێکەوتنێکدا بیرکردنەوە و ئامانجی کیلیان مباپێی هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانت جێرمان ئاشکرادەکات.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پڕۆگرامی “ئیل پارتیدازۆ”ی ڕادیۆی کادینا کۆپێ ئەنجامدەدات، لەوەڵامەکانیدا ئاماژە بە یانەی ژێرئاوگەڕە زەردەکان دەکات و دەڵێت، ” ئەگەر ببینە یەکێک لە چوار باشترینەکانی لالیگا زۆر شتێکی باشدەبێت، هەوڵدەدەم نەکەومە ژێر کاریگەری میدیا و هاندەرانەوە تاوەکو کاریگەری لەسەر بڕیارەکانم دروستنەبێت، هەروەها خەونمان هەیە لە خولی ئەوروپی کارێکی باشتر بکەین و ئەنجامی کۆتاییمان بەو شێوەیە بێت کە پلانمان بۆ داڕشتووە”.

لە بارەی کوبۆی یاریزانی ژاپۆنی و خوازراوی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە، دەڵێت،” هێشتا لە قۆناغی خۆگونجاندندایە، ڕەنگە پێنجشەممە لە خولی ئەوروپی دەرفەتی یاریکردنی پێبدەین، بەڵام ئەو هێشتا 19 ساڵە و پێویستە خۆڕاگربێت”.

ڕاهێنەرە کارامەکە لە یەکێک لە گرنگترین وەڵامەکانیدا هەڵوێستی ڕاستەقینە و نەبیستراوی کیلیان مباپێی هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانت جێرمان ئاشکرادەکات.

ئیمیری کە لە پێشوودا ڕاهێنەری یانەی پاریس سانت جێرمان بووە و کاری لەگەڵ مباپێدا کردووە، دەڵێت، ” کاتێک لە پاریس بووم مباپێ بە پەرۆش و جدی بوو لە یاریکردن بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، لەبەرئەوەی ڕیاڵی خۆشدەوێت، خەون دەبینێت لەو یانەیە یاریبکات”.

هەروەها دەڵێت، ” منیش نەمدەویست بڕوات بۆیە لەگەڵ خۆی و باوکی گفتوگۆیەکی دوورودرێژم ئەنجامدا، هەوڵمدا قەناعەتیان پێبکەم لە پاریس بەردەوامبن، ڕۆیشتنی یاریزانەکە ئاسان نەبوو”.

لە کۆتاییدا ئیمیری دووپاتیدەکاتەوە، کارکردن لە ئیسپانیا بۆ ڕاهێنەرە خۆماڵییەکان باشترە، بەپێچەوانەی فەرەنساوە کە بەهۆی لاوازی لە زوبانی فەرەنسی زۆرینەیان دەناڵێنن.

بابەتی پێشتر

ئینتەرمیلان هەڵوێستی بەرانبەر لاوتارۆ مارتینێز گۆڕاوە

بابەتی دواتر

ئیتۆ ڕەخنەی توند لە ڕێکخەرانی باڵۆندۆر دەگرێت: بێڕێزیتان پێکردم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیڤاندۆڤسكی: لە 2023دا كوژرامەوە

رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە دانیبەوەدانا کە ساڵی رابردوو ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. لیڤاندۆڤسکی لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی…
زیاتر ببینە

دوایین چانس بۆ هازارد

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید باوەڕیان بە گەڕانەوەی ئیدین هازارد نەماوە، لە بەرامبەردا ڕاهێنەر و یاریزانان پاڵپشتیدەکەن. ڕۆژنامەی موندۆ…
Total
0
Share