دراکسلەر: لەبەر یەک هۆکار پاریس سانت جێرمانم بەجێنەهێشت

 

یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، جولیان دراکسلەر هۆکاری بەردەوامبوونی لە یانەی پاریس سانت جێرمان و پەیوەندینەکردنی بە یانەیەکی دیکەوە ئاشکرادەکات.

یواکیم لۆوڤی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی دای مانشافتی ئەڵمانیا لە دیمانەیەکدا ڕایگەیاندووە، کە پێویستی بە تواناکانی دراکسلەرە، بەڵام بە گونجاویشی دەزانێت گۆڕانکاری لە ژیانی وەرزشییدا بکات و کاتێکی زیاتری یاریکردن بەدەستبهێنێت.

لەم بارەیەوە ئەستێرە ئەڵمانییەکەی پاریس بە بێلد سپۆرتی ڕاگەیاندووە، ” وەرزی ڕابردوو بۆ لەبیرکردنە، بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتمەوە و دواتریش خولی فەرەنسا بەهۆی کۆرۆناوە کۆتایی پێهێنرا، ئەوەی لۆوڤ دەیڵێت ڕاستییە، پێویستە زیاتر لەناو یاریگا ئامادەبونم هەبێت”.

دراکی لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت، ” ئەو کاتەی کۆرۆنا بڵاوبووەوە کاتی ئەوەم نەبوو یانەیەکی نوێ هەڵبژێرم، بۆیە بڕیارمدا لەگەڵ پاریس هەوڵی بەدەستهێنانی چانسی یاریکردن بدەم، لەگەڵ تۆماس توخێلی ڕاهێنەر کۆبوونەوەم کرد و هەستمکرد هێشتا لەتوانامدایە سوود بگەیەنم، ڕاهێنەریش دووپاتیکردەوە، کە کاری بە منە و لە پلانەکانی دووری نەخستوومەتەوە، بێگومان لە هاوینی داهاتوو بۆندەکەم کۆتاییدێت و بەبێ گەڕانەوە بۆ پاریس بێبەرانبەر دەتوانم ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکەم”.

یاریزانەکەی ئەلمانیا دەڵێت، “تاوەکو جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەستپێدەکات دەرفەتی یاریکردن وەردەگرم، دواتر بۆندی نوێ بەم شێوەیەی ئێستا واژوو ناکەم، موچەی زیاتر و چانسی زیاترم پێویستە کە ئەوەش ئامادەکارییە بۆ مۆندیال”.

دراکسلەری تەمەن 27 ساڵ لە هاوینی 2017وە یانەی شالکەی ڕووە و پاریس سانت جێرمان بەجێهێشتووە، تاوەکو ئەم ساتە لە هیچ یەکێک لە وەرزەکانی ڕابردوو چانسی یاریکردنی پێنەدرا، هۆکارەکەش بۆ پێکانی بەردەوام و گرنگی پێنەدانی دەگەڕێتەوە لەلایەن ڕاهێنەرانەوە.

بابەتی پێشتر

درۆنێكی نوێی ئەمریكی لە چەند چركەیەكدا دەبێتە موشەك

بابەتی دواتر

مێسی قایلدەبێت؟ بەرشلۆنە لەبەردەم قەیرانێکی دیکەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوارێز پێش مێسی کەوت

هێرشبەری هەڵبژاردەی ئورۆگوای، لویس سوارێز لوتکەی ڕیزبەندیی گۆڵکارانی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتینی لە مێسی وەرگرت. لە دوواین ڕووبەڕووبوونەوەی…
Total
0
Share