(ڤیدیۆ) مان سیتی لە وڵڤەری بردەوە و بە جیاوازی 15 خاڵ یونایتدی بەجێهێشت

مانچستەر سیتی لە نازناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی نزیکبووەتەوە

ئەمشەو، سێشەممە یانەی مانچستەر سیتی یاری هەفتەی 29ی پریمەرلیگی بەرانبەر وڵڤەرهامپتن ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گرنگیان تۆمارکرد.

سیتی گواردیۆلا میوانداری وڵڤەرهامپتنی نونو سانتۆی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سیتیزن لە خولەکەکانی 15 و 80 و 90 و 93 لەلایەن لیاندێر دۆندۆنکێر (بەهەڵە)، گابریال جیسوز (دوو گۆڵ)، ڕیاز مەحریز، تاکە گۆڵەکەی وڵڤەریش لە خولەکی 61 لەلایەن کۆنۆر کۆدیەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مان سیتی لە کۆی 27 ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 65 و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوو، لە بەرانبەردا وڵڤەرهامپتن ژمارەی خاڵەکانی لە 34دا وەستایەوە و پلەی 12ی وەرگرت.

بابەتی پێشتر

مونشنگلادباخ 0-1 دۆرتمۆند

بابەتی دواتر

ڕوسیا منداڵەكانی خۆی لە سوریا و عێراقەوە دەگەڕێنێتەوە وڵاتەكەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share