پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەکان: بەڵێ بۆ فرۆشتن، نەخێر بۆ خواستن

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی تەواوی پلانەکانی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانەی بۆ میرکاتۆی هاوینی 2021 ئاشکراکردووە.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، بۆندی خواستنی دانی سیبایۆس، خیسۆز فایخۆ، کوبۆ، براهیم دیاز و لوکا یوڤیچ درێژناکرێتەوە، بەڵکو پێنج یاریزانی ناوبراو دەخرێنە لیستی فرۆشتنەوە بەشێوەی هەمیشە، بۆ ئەو مەبەستەش دەرگایان بۆ یانە خوازیارەکانیان کردووەتەوە.

سەرەڕای مشتومڕی نێوان ئەندامانی ئەنجومونی ئیدارە، بڕیاردراوە بۆندی خواستنی بۆرخا مایوڕاڵ و ڕینیێر جیسوز لە یانەکانی ڕۆما و بوروسیا دۆرتمۆند، یاخود هەر یانەیەکی دیکە بەردەوامی پێبدرێت.

مارتن ئۆدیگارد، ئەستێرەی نەرویجی کە بە خواستن بۆ ئارسیناڵ یاریدەکات، تاکە یاریزانە بڕیار لە گەڕاندنەوەی دراوە بەو مەرجەی وەرزی داهاتوو پشت بەتواناکانی ببەسترێت، هەروەها گەڕانەوەی گاریس بەیلیش بە گەورەترین کێشە وەسفکراوە و بە (خواستن یان هەمیشەیی) بێت ئاڕاستەی یانەیەکی دیکەی دەکەن.

مارکا نوسیویەتی، دوای کۆکردنەوەی بڕی پێویست لە گواستنەوەکان، ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەی یاریزانێکی گەورە لەنموونەی کیلیان مباپێ لەلایەن یانە مەدریدییەکەوە دەستپێدەکات.

بابەتی پێشتر

نرخی سوتەمەنی لە ڕۆژئاوای كوردستان دابەزێندرایەوە

بابەتی دواتر

هەپەگە بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سەربازیی ئامەد ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share