بایرن 150 ملیۆنی پێشکەشی ئەستێرەیەکی ئەتلەتیکۆ کردووە؟

سەرجاوەکانی ئەڵمانیا ڕەتیدەکەنەوە بایرن هەوڵی گواستنەوەی نیگوێز بدات

ڕۆژنامەیەکی ناوداری ئیسپانیا ئاماژە بە هەوڵدانی یانەی بایرن میونشن دەکات بۆ گواستنەوەی ساول نیگوێز لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کە ئیدارەی یانەی بایرن میونشن ئامادەییان دەربڕیوە بڕی داواکراو بۆ گواستنەوەی ساول نیگوێزی ناوەندکاری ئیسپانی پێشکەشی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بکەن، کە نرخی شکاندنی بۆندەکەی 150 ملیۆن یورۆیە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی ئەتلەتی بەهۆی قەیرانە داراییەکانی سەردەمی کۆرۆناوە ئامادەن بە نرخێکی دیاریکراو لە نێوان 35 بۆ 50 ملیۆن گرێبەستەکەی واژووبکەن.

ساول نیگوێز، ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی نوسیویەتی، ئەوەی میدیاکانی ئیسپانی بلاویدەکەنەوە دوورن لە ڕاستییەوە، بەڵکو سەرچاوەکانیان ئەوەیان زانیوە کە بەڕێوبەرانی باڤاری هەرگیز ئەو بڕە زۆرە بۆ یاریزانێک پێشکەشناکەن، بەتایبەت لە ئێستادا کە دوگلاس کۆستا لە یوڤییەوە بە شێوەی خواستن گواستنەوەی پێکراوە و هێشتا بڕیار لە داهاتووی ئەم یاریزانەش نەدراوە.

بابەتی پێشتر

ئێران لەسەر پولەکە نوێنەری حکومەتی هەرێمی بانگکرد و بە وەڵامەکان ڕازی نییە

بابەتی دواتر

گەڕانەوەی کریستیانۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید ڕاستییە، یان مەحاڵ؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share