ڕۆما بۆ یانە گەورەکان: دیبالا هێڵی سوورە

یانەی ڕۆما هەوڵدەدات بە گرێبەستێکی درێژخایەن پاولۆ دیبالا لە چنگی یانە زەبەلاحەکانی دیکە دووربخاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆرتاڵی “کالچیۆ مێرکاتۆ”، لە ئێستادا بەرپرسانی یانەی ڕۆما سەرقاڵن بە دانوستاندن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی پاولۆ دیبالا، بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێکی درێژخایەنیان پێشکەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی گرێبەستی ئێستای لە 2025 کۆتاییدێت.

هۆکاری ئەو جموجۆڵەی ئیدارەی “جێلاڕۆسی” بۆ خواستی یانەکانی ئینتەر میلان، چێڵسی، نیوکاسڵ دەگەڕێتەوە، کە ماوەیەکە هەوڵدەدەن یاریزانەکە بە گرێبەستی بەهێزتر قایل بکەن.

دیبالا بە درێسی یانەی ڕۆماوە 38 یاریی کردووە، 18 گۆڵ و هەشت ئەسیستی تۆمارکردووە و یەکێکە لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی جوزێ مۆرینیۆ.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 200 هەزار پەنجەماسی خرایەناو دەریاچەی دەربەندیخانەوە

بابەتی دواتر

هۆشیار عەبدوڵا بۆ شاندی حكومەت: دەقی رێکەوتنەکە وەک خۆی بڵاوبکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share