فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە هەڵگرتنی لێبڕینی موچە، هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت لە بەغداد بەرز دەنرخێنن و پێیان وایە لەگەڵ ئەو هەوڵە حکومەت بەردەوام بێت لە چاکسازی لە سێکتەرە جیاوازەکاندا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتیدا هاتووە، ” دوایی سەرکەوتنی ھەوڵە دبلۆماسیەکانی شاندی دانوستانکاری ھەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی ، رێکەوتن لەسەر جێگیرکردنی شایستە دارایەکانی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق گەیشتنی 200 ملیار دیناری مانگانە وەک پشکی ھەرێم ، ئەمرۆ بریاردرا کۆتایی بە لێبرینی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بھێندرێت، ئێمە ئەم هەنگاوەی حکومەت بەرز دەنرخێنین”.
فراکسیۆنی یەکێتی ڕاشیگەیاندووە، ” جەخت دەکەینەوە دەبێت حکومەتی ھەرێم بەردەوام بێت لە چاکسازی لە سێکتەرە جیاوازەکانی حوکمرانی و کاربکات بۆ ھەمە چەشنەکردنی سەرچاوەکانی داھات بەشێوەیەک ئاستی داھات بەرزبکرێتەوە لە ئایندەیەکی نزێک قەرەبووی لێبرینی مووچەی مووچەخۆران بکرێتەوە”.