هۆڵەندا هەرێمی کوردستان بە ئەزموونی تەکنەلۆجیای کشتوکاڵی خۆی ئاشنا دەکات

ئەمڕۆ یاداشتنامەیەک لە نێوان شاندێکی وڵاتی هۆڵەندا و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم واژووکرا، بڕیارە بەپێی یاداشتەکە هۆڵەندا کاربکات بۆ گواستنەوەی ئەزموونی کشتوکاڵی ئەو وڵاتە بۆ هەرێم.

لەسەر واژووکردنی یاداشتەکە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە،” ئەم لێک تێگەیشتن نامەیە بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری و هاوکاری و هەماهەنگی ووڵاتی هۆڵەندایە لە بواری پەرەپێدانی پیشەسازی کشتوکاڵی و گرنکی دانی زیاتر بە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و ڕەخساندنی دەرفەتی کار و بازاڕسازی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وەبەرهێنەرانی پرۆژەکانی پیشەسازی کشتوکاڵی و ئاشنابوون بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بەرهەمهێنان لە ڕێگەی تیمێکی راوێژکاری و هونەری”.

یاداشتنامەکە بەئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بریکار و ستافێکی باڵای وەزارەت و کۆنسولی گشتی و تیمێکی راوێژکاری وڵاتی هۆلەندا و لیژنەیەکی هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکرا.

بابەتی پێشتر

سوپای تورکیا کوژرانی دوو سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

فراکسیۆنی یەکێتی: لەگەڵ هەڵگرتنی لێبڕینی مووچە حکومەت دەبێت بەردەوامبێت لە چاکسازی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە رووباری خازر خنکا

منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان لە رووباری خازر خنکا. به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی ئاكرێ له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، منداڵیك…
Total
0
Share