كازمی سەردانەكەی ئەمریكای دەستپێكرد.. عێراق پێویستی بە هێزی شەڕكەر نییە، بەڵام

مستەفا كازمی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا دەستپێكرد، پێش سەردانەكەشی ڕای خۆی لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا ڕاگەیاند، دەڵێت، عێراق پێویستی بە هێزی شەڕكەر نییە، بەڵام پێویستی بە ڕاهێنان و چاككردنەوەی چەكە.

ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكومی، سەردانەكەی بۆ ئەمریكا دەستپێكرد، كە بڕیارە چەند ڕۆژێكی پێبچێت و لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە.

پێش سەردانەكەی، كازمی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، سەردانەكە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی عێراقدایە بۆ دروستكردنی پەیوەندییەكی پتەو لەگەڵ ئەمریكا، كە لەسەر بنەمای ڕێز و هەماهەنگیی دوولایەنە لە تەواوی بوارەكان بنیاتنرابێت، هەروەها هەوڵە درێژخایەنەكانی گفتوگۆی ستراتیژی بەئەنجامدەگەیەنێت بۆ دروستكردنی پەیوەندیی ئاسایشی نێوان هەردوو وڵات لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نیشتمانیی عێراق.

لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیشدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس، مستەفا كازمی لەبارەی پرسی كشانەوەی هێزە بیانییەكان قسەیكرد، ڕایگەیاند، عێراق لە ئێستادا پێویستی بە هێزی شەڕكەر نییە، بەڵام پێویستی بە ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناكانە، هەروەها پێویستی بە شارەزایانە بۆ چاككردنەوەی چەك و ئامێرە سەربازییەكان.

سەرۆك وەزیرانی عێراق نەیشاردەوە وڵاتەكەی چەكی زۆری ئەمریكیی هەیە و پێویستیان بە شارەزایانی ئەمریكایە بۆ چاككردنەوەیان.

بابەتی پێشتر

 ئەمساڵیش بەهۆی كۆرۆناوە خولی سێیەمی تاقیكردنەوە هەیە

بابەتی دواتر

كەشناسیی عێراق: تا مانگی ئەیلول هەڵكشان و داكشانی پلەكانی گەرما بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share