كەشناسیی عێراق: تا مانگی ئەیلول هەڵكشان و داكشانی پلەكانی گەرما بەردەوام دەبێت

بەپێی پێشبینیی كەشناسیی عێراق، لەمڕۆوە پلەكانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەڕۆن، لە هەشت پارێزگا 50 پلەی سیلیزی تۆماردەكرێن، بەرزبوونەوە و دابەزینی پلەكانی گەرماش تا مانگی نۆ بەردەوام دەبێت.

عامر ئەلجابری بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسیی عێراق لێدوانی بۆ ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراق (واع) داوە، ئاشكرایكردووە، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەمڕۆوە دەستپێدەكات و تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت، پێشبینیی كرد پلەكانی گەرما بگاتە 50 پلەی سیلیزی، بەتایبەت لە پارێزگاكانی باشوور، بەڵام لە دوای چوارشەممەوە دووبارە پلەكانی گەرما دادەبەزنەوە.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی عێراق، هەڵكشان و داكشانی پلەكانی گەرما تا مانگی ئەیلولی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share