شا عەبدوڵا و عەبدولفەتاح سیسی سەردانی بەغداد دەكەن

مستەفا كازمی و شا عەبدوڵا و عەبدولفەتاح سیسی

بەمەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی سێ قۆڵی ئوردون، میسر و عێراق بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شای ئوردون و سەرۆكی میسر بگەنە بەغداد.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئازار لەمیانەی كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران وتی، جموجوڵێكی دیپلۆماسی بەرفراوان لە عێراقدا هەیە، لوتكەی عێراقی میسری ئوردونی-مان هەیە كە لە بەغداد ئەنجامدەدرێت.

وتیشی، “خاكی عێراق بووەتە سەنتەرێكی دیپلۆماسی گرنگ بۆ سەردانی وڵاتان لەپێناو ئەوەی عێراق ڕۆڵی میحوەری سروشتی خۆی بگێڕێت، بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندی وڵات و گەلەكەمان بەجدی كاردەكەین بۆ ئەوەی عێراق ڕۆڵێكی گرنگ بگێڕێت لە هێوركردنەوەی ناوچەكە”.

لێدوانەكەی كازمی لەكاتێكدایە بڕیارە شەممەی داهاتوو 27ی ئازار بەغداد لوتكەی سێ قۆڵی لەخۆبگرێت بە بەشداری عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆككۆماری میسر و شا عەبدوڵای دووەم، شای ئوردون و مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق.

سەردانەكەی هەردوو سەرۆكی وڵات هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی حكومەتی عێراق لە كۆتایی ساڵی یەكەمی، كە لەمیانەیدا هەوڵیدا چارەسەری زۆرێك لە دۆسیە ئاڵۆزەكان لەسەر ئاستی ئەمنی و ئابوری و تەندروستی و كێشە و ناڕەزایەتییە ناوخۆییەكان بكات.

بابەتی پێشتر

تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە كە لە دوكان خنكا

بابەتی دواتر

واشنتن: ئێران باجێكی قورس دەدات ئەگەر ڕێڕەوی هەڕەشە بگرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share