ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەولێر ڕایگەیاند، لە سبەینێوە دەبێت سه‌رجه‌م فەرمانبەر و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پارێزگاكە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبكەن، لە بەستنی دەمامک و دروستنەکردنی گردبوونەوە و قەرەباڵغی.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، “به‌هۆی هەستیاری و مەترسیداری هەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاد بوونی مەترسیەکانی بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان چەند بڕیارێكمان دەركردووە له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی گشتیی شاره‌كه‌مان”.
هەروەها ئەوە خراوەتەڕوو، “ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، سه‌رجه‌م دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاگادارده‌كاته‌وه، ده‌بێت تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێدەکەن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) و دروستنەکردنی گردبوونەوە و قەرەباڵغی”.
باسی لەوەشكردووە، “هیچ هاوڵاتییەک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بۆی نییه بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە نێو هیچ فەرمانگە و دام و دەزگایەکی حکومی، هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسیارن”.
یەكێكی دیكە لە بڕیارەكان ئەوەیە، “سبەی یه‌كشه‌مه كە یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامكردنی فه‌رمانبه‌رانه دوای پشووی ڕۆژانی جه‌ژن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ردانیكردنی فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی جه‌ژن و ڕێكخستنی مه‌راسیمی تایبه‌ت به جه‌ژنه پیرۆزه قه‌ده‌غه”.
ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەولێر جەخت لەوەشدەكاتەوە،”هەر بەڕێوەبەرایەتیی و فەرمانگەیەک یان فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسیارن.”