حكومەتی هەرێم: مانگانە زیاتر لە 11 ملیار دینار بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك خەرجدەكرێـت

حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت مانگانە زیاتر لە 11 ملیار دینار بۆ كۆكردنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك لە هەرێمی كوردستان خەرجدەكرێت و لە ئێستاشدا 32 گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیادا هەیە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، كابینەی نۆیەم گرنگییەكی تایبەتی بە سێكتەری كۆكردنەوە و چارەسەركردنی خاشاك داوە، ئەوەش لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و پاراستنی سروشت و دابینكردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ هاوڵاتییان.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ئێستادا 32 گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیاكان هەیە بۆ كۆكردنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك لە هەرێمی كوردستان، كە پێشتر 28 گرێبەست بوون و مانگانە گوژمەی 11ملیار و 887 ملیۆن و 650هەزار و 454 دیناری بۆ تەرخانكرابوو، بەڵام لە كابینەی نۆیەمدا سەرەڕای زیادكردنی 4 گرێبەستی دیكە، ئەو گوژمەیە بۆ 9 ملیار و 666 ملیۆن و 58 هەزار و 638 دینار كەمكرایەوە و بەوەش مانگانە زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان چەند كارگەیەك دامەزراوە بۆ چارەسەركردنی خاشاك و پاشماوەی هاوڵاتییان، كە ئەو كارگانەش بەپێی شوێنی جوگرافیی بەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دا دابەشبوون، كە ئەوانیش بریتین لە پڕۆژەی چارەسەركردنی خاشاك لە تانجەرۆ لە پارێزگای سلێمانی، پڕۆژەی چارەسەركردنی خاشاك لە كواشێ لە دهۆك، پڕۆژەی چارەسەركردنی خاشاك لە گەدەسین لە شارەوانیی ئاكرێ و ژمارەیەك پرۆژەش لە قۆناغی جێبەجێكردندان، وەك پڕۆژەی چارەسەركردنی خاشاك لە تەكییە لە شارەوانیی چەمچەماڵ، پڕۆژەی چارەسەركردنی خاشاك لە قەدەش لە شارەوانی ئامێدی.

بابەتی پێشتر

یەكەم ڕۆژی جەژن نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

هەپەگە كوژرانی 32 سەربازی سوپای توركیای ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە هۆتێلێك كەوتەوە

كەمێك لەمەوبەر ئاگر لە هۆتێل پلازای شاری هەولێر كەوتەوە و زیانەكانی ئاشكراكران. پەیامنێرمان لە هەولێر ڕایگەیاند، هۆتێلەکە لە…
Total
0
Share