بافڵ جەلال تاڵەبانی: خەڵكی كوردستان قوربانیی زۆریان داوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.

لە دیدارێكدا دۆخی گشتیی وڵات و هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەكان.

لە بەشێكیتری دیدارەكەدا جەخت لە گەڕانەوە بۆ دەستوور وەك بنەمای چارەسەری كێشەكان كرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون بەزووترین كات كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد چارەسەربكرێن و ناكۆكییە سیاسییەكان كاریگەریی نەرێنی لەسەر گوزەرانی هاوڵاتییان و قووتی مووچەخۆران جێنەهێڵێت.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد لە پێناو بەدەستهێنانی ماف و شایستەداراییەكانی هەرێم و رایگەیاند، “بەردەوامیی كێشەكان خزمەت بەهیچ لایەك ناكات و هەموو هەوڵەكانمان لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە نەخوازراوەدایە. وتیشی، خەڵكی كوردستان قوربانیی زۆریان داوە، شایستەی ئەوەنین جارێكیتر وەك قەڵغان بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندییە حزبییەكان بەكاربهێنرێن و بەهیچ شێوەیەك رێگە بە دووبارەبوونەوەی نادەین”.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ شاندی پارتی: یەکێتی پەرۆشی کۆتاییهێنانە بەو کێشانەی دروستکراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن بە شێوەیەك بێت گەشەكردنی هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی بە دوای خۆیدا بهێنێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە لە بەغداد كۆبووەوە. لە…
Total
0
Share