حكومەت بڕیار لە لێبڕین دەدات.. گەنجینەكان ئاگادارنەكراونەتەوە بۆ دابەشكردنی موچە

تا ئێستا وەزارەتی دارایی گەنجینەكانی ئاگادارنەكردووەتەوە بۆ ئامادەكردنی لیستی موچەی ئەم مانگا، بۆیە سبەی یەكشەممە موچەی مانگی حەوت دابەشناكرێت، بڕیارە حكومەت كۆببێتەوە و بڕیار لە پرسی لێبڕین بدات.

سبەینێ 25ی مانگە و لە چەند مانگی ڕابردوو لەو ڕۆژەدا دەستدەكرا بە دابەشكردنی موچە، بەڵام حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی 1ی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تاوەكو ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادار نەكراوینەتەوە سبەی یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی فەرمانبەران بكەین”.

لەبارەی ئەوەی ئایا ئەم مانگە بەهەمان میكانیزمی پێشوو موچە دابەشدەكرێت و لێبڕینی 21% بەردەوام دەبێت، حەسەن ڕەشید باسی لەوەكرد، “هێشتا یەكلایی نەبووەتەوە و حكومەت بڕیاری لەبارەوە دەدات كە ئەم مانگە بە چ میكانیزمێك موچە دابەشدەكرێت”.

ڕوونیشیكردەوە، “بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ هیچ ئاگاداركردنەوەیەكمان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێنەگەیشتووە، بۆیە سبەی موچە دابەشناكرێت و هەركاتێك بڕیاری دابەشكردنی بدرێت، ڕۆژێك پێشتر ئاگادارمان دەكەنەوە”.

هاوكات بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بڕیارە سبەی یەكشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر پرسی لێبڕینی موچە كۆببێتەوە، ئەگەرەكان بریتین لە كەمكردنەوەی لێبڕینەكە، یان بەردەوامبوونی بە هەمان میكانیزم.

پێشتر دەنگۆی ئەوەبڵاوكرایەوە ڕێژەی لێبڕینی موچە بۆ 6% یان 11%، كەمدەكرێتەوە، بەڵام هێشتا بەفەرمی هیچی لەبارەوە نەوتراوە.

پێشتریش عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندبوو، بەپێی ئەو بەڵگە و داتایانەی لەبەردەستدان، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران بەبێ لێبڕبین دابەشبكات.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. 15 كەسی دیكە گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

حەوت كۆچبەری كورد لە ڕووداوی نقومبوونی یەختەکەی دەریای ئیجەدا بێسەروشوێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share