كۆرۆنا لە هەرێم.. 15 كەسی دیكە گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 10 توشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە و 15 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكەش لەو ماوەیەدا لە كۆی نۆ شەش هەزار و 796 پشكنینی كۆرۆنا هەزار و 10 توشبووی نوێ تۆماركراون، لە بەرامبەریشدا 902 توشبوو چاكبوونەتەوە و 15 كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی داتاكانی وەزارەتی تەندروستی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 211 هەزار و 826 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە، لەو ڕێژەیەش 191 هەزار و 294 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 675 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

هەپەگە جموجوڵی پێشمەرگەی پارتی بە هۆكاری گرژییەكان دەزانێت

بابەتی دواتر

حكومەت بڕیار لە لێبڕین دەدات.. گەنجینەكان ئاگادارنەكراونەتەوە بۆ دابەشكردنی موچە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەشە نوێیەکەی نەخۆشخانەی منداڵبوون لە هەرێمدا هاوشێوەی نییە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، بە هاوکاریی کونسوڵخانەی چیک بەشێکی نوێیان لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی کردووەتەوە، لەڕووی پێشکەوتووییەوە…
Total
0
Share