حزبێكی دێرین هەڵبژاردنی بایكۆتكرد

حزبی شیوعیی عێراق چووە ڕیزی بایكۆتكەرانی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، پێی وایە پێویستە ئاراستەی سیاسیی عێراق گۆڕانكاریی تێدا بكرێت.

ئەمڕۆ شەممە حزبی شیوعیی عێراق، كە یەكێكە لە دێرینترین پارتە سیاسییەكانی وڵاتەكە، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا بایكۆتكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند، داوای لە خەڵكیش كرد بەهەمانشێوە بایكۆت بكەن.

حزبی شیوعی نەك هەر بایكۆتی هەڵبژاردن و ڕەخنەگرتن لە سیستم و یاسای كارپێكراو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە، بەڵكو پێیوایە ئاراستەی سیاسیی عێراق پێویستی بە گۆڕانكارییە، بۆیە داوای لە خەڵك كرد كار بكەن بۆ سەپاندنی چاكسازی.

پێشتریش حزب و لایەنی دیكە بایكۆتی هەڵبژاردنیان كردبوو، كە ڕەوتی سەدر دیارترینی ئەو لایەنانەیە.

بڕیارە ڕۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرەلمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام دۆخی ئەمنی و سیاسی و هەڵمەتی بایكۆتكردنەكان، گومانی لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی پرۆسەكە دروستكردووە.

بابەتی پێشتر

گومرگی هەرێم ڕوونیدەكاتەوە بۆچی داهاتی ڕادەستی ناوەند نەكردووە

بابەتی دواتر

 ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ.. كوردێكی ڕۆژهەڵات میدالیای زێڕی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت”.…
Total
0
Share