سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: فایلی گەندەڵی رادەگەیەنین کە کەسایەتیی گەورە دەستیان تێیدا هەبووە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق دەڵێت، “فایلەکانی گەندەڵی دەستەکەیان کەسایەتیی گەورە لەخۆدەگرێت و کار لەسەر هەموو مەلەفەکانی گەندەڵی دەکەن.”

حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق لە لێدوانێکدا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو، دەستەکەیان راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە دەستکەوتەکانی دەستەی دەستپاکی بۆ ساڵی 2023 پێشکەش دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستەی دەستپاکی فەرمانگەیەک نییە تەنها ئەرکی لێکۆڵینەوە بێت، بەڵکو فەرمانگەیەکی گەورە و پسپۆرییە، بەرپرسیارە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە سەرەتاوە تا کۆتایی، لەوانە رێکارەکان، فایلی لێکۆڵینەوە، پاراستن، ئاشکراکردنی دارایی بەرپرسان، شەفافیەت و مامەڵەکردن لەگەڵ رۆژنامەگەریی.

حەنون ئەوەشی پشتڕاستکردووەتەوە، ئەو فایلانەی کە هەن کەسایەتی گەورە لەخۆدەگرن، دەستەکەش کار لەسەر هەموو فایلەکانی گەندەڵی دەکات تا ئەوپەڕی لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران.

باسی لەوەشکردووە، مەلەفی گەندەڵی و بەڵگەکان تەواو دەکەن و دایننێرن بۆ دەسەڵاتی دادوەری، دادوەری لێکۆڵینەوەش دوای ئەوەی دۆسیەکە دەگۆڕێت بۆ دۆسیەیەکی تاوانکاری فەرمانی دەستگیرکردن، گواستنەوە، سزادان، یان لەکارلابردنی لەبارەوە دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: سەرەتای هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی نیسان بۆ هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم گەیشتووەتە بەغداد و وردبینی تێدادەكرێت و…
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ” دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە”. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share